پاڵاوگەی بێجی دوای 10 ساڵ لە وەستان دەكەوێتەوە كار
  2024-02-23       460       

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی شیمالی لە بێجی كردەوە، بەوەش پاڵاوگەكە پاش 10 لەوەستانی دەكەوێتەوە كار.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پاڵاوگەی شیمالی لە بێجی كردەوە ئەوەش لەدوای نۆژەنكردنەوەی و وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ.

رۆژی 16ی 8ی 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامێرو پارچە دزراوەكانی پاڵاوگەی بێجی لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕێندرانەوە بۆ شوێنی خۆیان كە بەهاكەیان خۆی لە ملیۆنان دۆلار دەدات و بە نزیكەی 100 بارهەڵگر گەڕێنراونەتەوە. وتیشی، لەماوەیەكی نزیكدا پاڵاوگەكە دەكەوێتەوە كارو ئەوەش دەبێتە مایەی داخستنی دەرگای هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان.

هەروەها رۆژی 18ی 8ی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامێرو پارچە دزراوەكانی پاوڵاگەی بێجی لەچەند گۆڕەپانێكی كەرەستەی پیشەسازی كۆندا بون لە هەرێمی كوردستان و لە ئەنجامی هاوكاری هاوڵاتییەكی دڵسۆز و چەند لایەن و كەسایەتییەكی رەسمی و ناڕەسمی گەڕێندراونەتەوە شوێنی خۆیان بەبێ دانی هیچ بڕە پارەیەك لەبەرامبەر گەڕاندنەوەیان و لایەنە رەسمییەكانی هەرێمیش هاوكارییەكی تەواوی پڕۆسەكەیان كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×