پارێزگاری بانكی ناوەندی رەتیدەكاتەوە كێشەی سیولەی دینارییان هەبێت
  2024-02-23       175       

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رەتیدەكاتەوە كە كێشە لە سیولەی دیناری عیراقیدا هەبێت و دەشڵێت، بەم نزیكانە دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی میكانیزمی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران.

ئاوێنە: عەلی عەلاق، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای رەسمی عێراقی وتوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بونی كێشە لە سیولەی دیناری عێراقیدا دەكەن، راست نین و بانكی ناوەندی بەردەوامە لە پڕۆسەی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی پەیوەست بە سیول و هەروەها وەزارەتی داراییش.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتویەتی، بانكی ناوەندی هەڵدەستێت بە پەرەپێدانی میكانیزمی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانە عێراقییەكان و لە ئێستادا لەزۆربەیان سیستمەكە تەواوكراوەو ئەو كۆمپانیاو بانكانەی پەیوەندیدارن بە دابەشكردنی دۆلار لەو فڕۆكەخانانە بونیان هەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، مینكانیزمە نوێیەكە بەم نزیكانە پەیڕەو دەكرێت و بەدەستهێنانی دۆلار لەلایەن گەشتیارەوە لەڕێگەی تۆماركردن دەبێت لە سەكۆی ئەلیكترۆنی لە فڕۆكەخانەكان بەمەبەستی گەرەنتیكردنی ئەوەی كە دۆلارەكە دەگاتە دەست گەشتیاری راستەقینە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×