وەزارەتی نەوت و دارایی هەمواری یاسای بودجە ئامادە دەكەن
  2024-02-27       175       

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی خشتەكانی بودجەی ساڵی (2024) و لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا هەمواری پڕۆژەكە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.

(عەبدولزەهرە هینداوی) وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، كارەكانیان بە هاوبەشی وەزارەتی دارایی و نەوت بەردەوامن بۆ تەواوكردنی خشتەی داهات و خەرجییەكانی بودجەی ساڵی (2024).

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە خشتەكاندا كۆی داهات و خەرجییەكانی حكومەت بەهەردوو كەرتی بەكاربردن و وەبەرهێنان ئامادە دەكرێن و بەمزووانە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن بەمەبەستی پەسەندكردنی و رەوانەكردنیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×