دادگای فیدڕاڵی سكاڵای دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست
  2024-02-27       194       

كەمێك بەر لە ئێستا لە كۆبوونەوەی خۆیدا، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دواخستنی سكاڵای دژ بە دانیشتنی دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دواخست. 

 دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پاش پێداچوونەوە بە دۆسیەی تایبەت بە سكاڵای دژی بە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێی ئەنجومەنەكە، بڕیار بە دواخستنی ئەو دۆسیەی درا".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" دادگا جارێكی دیكە لەسەر دۆسیەكە كۆدەبێتەوە و لە بەرواری (1/4/2024) لەسەر ئەو دۆسیەیە دانیشتن ئەنجام دەدرێتەوە". 

ئەمەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دیاریكردنی سەرۆكی نوێ پاش دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی كۆ نەبووەتەوە و سەرەڕای ئەوەی یەك دانیشتن بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەهۆی بوونی بەڵگەی بەعسی بوون، ئەو كاندیدە سەرەڕای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان، بەڵام دانیشتنەكە بە دیاركردنی كاندیدێكی كار بەڕێكەر كۆتایی هات.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×