قاسم ئەعرەجی گەیشتە تورکیا
  2024-02-29       295       

باڵێۆزخانەی کۆمای عێراق لە ئەنقەرە بڵاوى کردەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، دەشڵێن، سەردانەکە لە سەر داوای وەزیری دەرەوەی  تورکیا و بە مەبەستی بەشداریکردنە لە سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا، کە بەسەرپەرشتی ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، لە بارەی سەدانەکەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بۆ تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتنە شاری ئەنتاڵیای تورکیا.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، سەردانەکە لە سەر داوای هاکان فیدان، وەزیری تورکیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆڕبەندەکە بە سەرپەرشتی ئەردۆغان، سەرۆکی  تورکیا بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت و وەزیرەکانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی زۆرێک لە پرسە جیهانییەکان، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی خۆراک و..هتد ئەنجام دەدرێت.

هاوکات، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، شەوی رابردوو گەیشتە تورکیا بۆ هەمان مەبەست.

ئەمە لە کاتێکدایە، دورکیا، لە ئاسمان و زەمینەوە لەشکرکێشیان بۆ ناو خاکی عێراق کردووە و ڕۆژانە بە بەردەوام ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات و تا ئێستا سەرانی عێراق و هەرێمى کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان لەو بارەیەوە نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×