عێراق پاسپۆرتی مستەفا هیجری پوچەڵدەكاتەوە
  2024-03-01       755       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرمانی كردوە بە پوچەڵكردنەوەی پاسپۆرتی مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێك كە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتی مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پوچەڵكردوەتەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتوە كە رۆژی 26ی مانگی رابردو ئاڕاستەی فەرمانگەكانی پاسپۆرت كراوە هاتوە، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ پوچەڵكردنەوەی پاسپۆرتی مستەفا محەمەد ئەمین(مستەفا هیجری).

لە نوسراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو، لە كاتی بەكارهێنانی ئەو پاسپۆرتەدا، پاسپۆرتەكە بكێشرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و هەروەها هەڵگری پاسپۆرتەكەش رەوانەی نزیكترین بنكەی پۆلیس بكرێت.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، پوچەڵكردنەوەی پاسپۆرتەكەی مستەفا هیجری لەدوای گرێدانی كارەكانی لیژنەی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران هاتوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×