یەکەم لێدوانی حزبەکەی حەلبوسی لەبارەی رێککەوتنی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان
  2024-03-03       275       

حزبی تەقەدوم رایگەیاند، هاوپەیمانی سیادە، حەسم و عەزم، خۆیان بە زۆرینەی پێکهاتەی سونە دەزانن لە پەرلەمان، هەروەها راگەیەنراوەکەیان رەتدەکەنەوە، بە هەمو هەوڵەکانیان لە کڕینی پەرلەمانتاران، نەیانتوانیوە ببنە زۆرینەی پێکهاتەی سونە، داوا لە سەرۆک وەزیرانیش دەکەن رێگری لەو مەزادی کڕین و فرۆشتنە بکات.

حزبی تەقەدوم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، راگەیەنراوی حزبەکانی سیادە، حەسم و عەزم رەتدەکەنەوە،کە تێیدا خۆیان بە زۆرینەی پێکهاتەی سونە دیاریکردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای هەوڵەکانیان و کڕینی پەرلەمانتاران بە بڕە پارەیەکی زۆر و هەوڵە یەک لە دوای یەکەکانیان، نەینتوانیوە ببنە زۆرینەی پێکهاتەی سونە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەوەشخراوەتەڕو، ساختەکاری ناتوانێت ئەو راستییە بگۆرێت کە فراکسیۆنی تەقەدوم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرینەی پێکهاتەی سونە پێکدەهێنێت، بۆیە داوا لە هاوبەشە نیشتمانییەکانیان دەکەن مامەڵە لەگەڵ ئەو درۆیانەدا نەکەن، کە هیچ ئاستێکی نوێنەرایەتی و کۆمەڵگەیی نییە.

لە راگەیەنراوەکەی حزبی تەقەدوم باس لەوەشکراوە، داوا لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکەن بەروی ئەو مەزادی کڕین و فرۆشتنەوەیەدا بوەستن کە زیانی بە پرۆسەی سیاسی گەیاندوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كانی عه‌زم و سیاده‌ و حه‌سم ئێواره‌ی دوێنێ شەممە، كۆبونه‌وه‌ و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی به‌ ئامانجی ته‌واوكردنی شایسته‌ی ده‌ستوری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پێویستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌ن و خستنه‌ڕوی وه‌ك بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ دانیشتنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×