حكومەتی هەرێم لەبارەی بارانی ئەمشەو و سبەینێوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان
  2024-03-18       253       

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بارانی ئەمشەو و سبەی سێشەممەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و بڕی بارانی پێشبینیكراویش لە شارو شارۆچكە جیاجیاكان بۆ ئەو ماوەیە بڵاودەكاتەوە.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆی بارانی زۆر و ئەگەری ڕودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و ڕۆژی سێشەممە، 19ی ئاداری 2024، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەپێی زانیارییەكانی ژوری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دوشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان ڕودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری هەستانی لافاو هەیە."

حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت:

هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكو كاتژمێر 6 ی ئێوارە.

سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكو چوارشەممە.

دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دوشەممە، تاكو شەوی سێشەممە.

هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكو چوارشەممە.

گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكو چوارشەممە.

زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دوشەممە، تاكو شەوی سێشەممە.

سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكو درەنگانی شەوەكەی.

ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكو چوارشەمە.

حكومەتی هەرێم هۆشداریشی داوەتەوە هاوڵاتیان كە پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبونەوەی ئاو هەیە، دور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.

2- بۆ دوربون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن.

4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×