"بەرەی گەل" رایگەیاند، ئەوان جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەنەوە لەو وادەیەدا كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوەو دژی ئەوەن لەژێر هەر پاساوێكدا جارێكی دیكەش هەڵبژاردن دوابخرێت.
ئاوێنە: وتەبێژێك بەناوی بەرەی گەل-ەوە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەرەی گەل، جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێم و کۆمسیۆن دیاریان کردوە."
وتوشیەتی"دژی ئەوەین لە ژێر هەر پاساوێکدا جارێکی دیکەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، چونکە پێمان وایە دواخستنی هەڵبژاردن ئاکامێکی خراپ و مەترسیداری ئەبێت."