له دهۆك دوو كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه خنكان و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان ده‌درێت.
ئاوێنە: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی 3ی 2024، به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێكی دهۆك دروست بوو و دوو كه‌س له تونێلی نزاركێ به‌هۆی لافاوه‌وه خنكان.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، چوار كه‌س له‌نێو تونێله‌كه‌دا لافاو بردوونی و دوو كه‌سیان ڕزگار كراون و دوو كه‌سی دیكه‌شیان خنكان و هێشتا ته‌ر‌مه‌كه‌یان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
هاوکات، کەشناسی داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لەناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، چونکە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاترە و بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و هاووڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی رێگە سەرەکییەکاندا هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکارنەهێنرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه قایمقامی دهۆک داوای لە هاووڵاتییان کردووە، هاتوچۆ لەناو شەقامەکانی شارەکەدا رابگرن.
بەرگری شارستانی دهۆکیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات، رێگای نێوان ئامێدی- دهۆک و دهۆک- زاخۆ بەکارنەهێنن.