وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد
  2024-03-19       1078       


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی تایبەت بەخەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە و پاداشتی کۆتایی راژەی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.

بەپێی گشتاندنەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئادار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووە، ئەو پۆلیسەی 15 ساڵ خزمەتی هەیە و تەمەنی لە 45 ساڵ زیاترە خانەنشین دەکرێت و شایستەی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوەی دەبێت بە مەرجێک لە 180 رۆژ زیاتر نەبێت و پارەکەش لەسەر بنەمای مووچە و دەرماڵەکانیان پێش دەستهەڵگرتنیان پێیان دەدرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە هەر پۆلیسێک راژەکەی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێت، شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەی 180 رۆژ و پاداشتی کۆتایی راژەی مووچەی خانەنشینی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×