كۆمەڵی دادگەری: هیچ لەمپەرو ڕێگرییەک نەخرێتە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن
  2024-03-19       413       

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندان لەو وادەیەی كە سەرۆكی هەرێم دیاریكردوەو خوازیارن هیچ هیچ لەمپەرو ڕێگرییەک نەخرێتە بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەكەو دەشڵێت، هەرجۆرە ئینكارییەک لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵیدا دورنییە ببێتە مایەی لەدەستدانی چوارچێوە دەستوری و یاساییەکەی هەرێم.

ئاوێنە: ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی پێویستی بۆ موچەی فەرمانبەران ناردوە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراو لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، لەكاتێكدا دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەی هەمو موچەخۆرانی دابەشبكردایە."

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتویەتی"ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنداین لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردوەو هیوادارین هیچ لەمپەرو ڕێگرییەک نەخرێتە بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەكە."

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری جەختی كردۆتەوە كە "هەر جۆرە ئینكارییەک کە وەستان بێ لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵیی دا هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی زیاتردەکاتەوەو دورنییە چوارچێوە دەستوری و یاساییەکەی هەرێم لەدەست بدەین."

دەقی راگەیەندراوەكە:  

ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

حوكمڕانی خراپ و پڕ گەندەڵیی  و بێباكیی دەسەڵاتدارەكانی كارێكی كردوە كە ڕۆژ بە ڕۆژ قەیران و گرفتەكان زیاترو مەینەتییەكانی خەڵكیش زۆرتردەبن.

زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی پێویستی بۆ موچەی فەرمانبەران ناردوە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراو لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، لەكاتێكدا دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەی هەمو موچەخۆرانی دابەشبكردایە.

دەبو ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە هەستی بەرپرسیارێتی هەبوایە كە لەم مانگی ڕەمەزاندا دەستی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكدا نەگرتایە كە تاكە سەرچاوەی ژیانی ئەو موچەیەیە.

تایبەت بەپرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنداین لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردوەو  هیوادارین هیچ لەمپەرو ڕێگرییەک نەخرێتە بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەكە.

هەرجۆرە ئینكارییەک کە وەستان بێ لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵیی دا هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی زیاتردەکاتەوە و دورنییە چوارچێوە دەستوری و یاساییەکەی هەرێم لەدەست بدەین.

کۆمەڵی دادگەری کوردستان

ئەنجومەنی باڵا

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×