بەهۆی بارانبارینی بەهێزەوە لە پارێزگای دهۆك سبەینێ كرایە پشو
  2024-03-19       217       

بەهۆی پێشبینی بارانی بەهێزو نالەباری كەشوهەوا، سبەی چوارشەممە لە پارێزگای دهۆك كرایە پشوی رەسمی.

ئاوێنە: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەهۆی بارانبارینی بەهێز و لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان سبەی چوارشەممە 2ی 3ی 2024 لە سەرتاسەری پارێزگای دهۆك، پشوی رەسمی دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پشوەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، كۆچ و كۆچبەران، فریاكەوتنی تەندروستی، فەرمانگەكانی بەنداوەكان و تیمەكانی شارەوانی، ناگرێتەوە.

پارێزگاری دهۆك داواشی لە هاوڵاتیان كردوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و كەسوكارییان لە ماڵەكانیان نەینە دەرەوە تا لایەنە پەیوەندیدارەكانی لەكاتی فریاگوزاریدا بتوانن بە باشی كارەكانیان ئەنجام بدەن.

بەهۆی باران بارینی بەهێزەوە ئەمڕۆ دوشەممە، لافاو لە چەندین ناوچەی دهۆك دروست بو و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان كە لەلایەن بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی شارەوانی دهۆكەوە خراونەتەڕو، بەهۆی لافاوەوە 2 كەس گیانیان لەدەستداوە، 11 كەس برینداربون، 150 خانو بەر لافاو كەوتون، زیان بە 50 ئۆتۆمبێل گەیشتوەو 120 كەسیش رزگاركراون.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×