به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت رێژه‌كه‌ی له دهۆك زیاتربێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش هه‌یه، مه‌ودای بینینیش هه‌ندێكجار بۆ دو كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان به‌رده‌وام هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ناوچه شاخاوییه‌كان و سنوری پارێزگاكان به گشتی نمه باران و شه‌سته بارانی له ناكاویان ده‌بێت، له ناوچه سنورییه به‌رزه‌كان به‌فر بارینی كه‌م هه‌یه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی بڕی دابارینی زیاتریان ده‌بێت، هه‌ندێك كات له‌كاتی باران هه‌وره تریشقه‌و ته‌زره بارین هه‌یه، پێشبینی باران له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتو له نێوان (5-10) ملم له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و له ناوچه شاخاوییه‌كان (10-16) ملم ده‌كرێت، به‌ڵام له سنوری پاڕێزگای دهۆك بڕی باران بارینی پێشبینیكراوی زیاتر ده‌بێت له نێوان (15-25) ملم ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبونی ته‌م له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی، سه‌باره‌ت به بارانبارینیش له سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بڕی دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت، ناوچه‌كانی دیكه به گشتی ئه‌گه‌ری نمه بارانی كورتخایه‌ن هه‌یه زیاتر ئاسمان نیمچه هه‌وری ده‌بێت به تایبه‌ت له دوای نیوه‌ڕۆ، هه‌ندێكجاریش مه‌ودای بینین بۆ دو كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆك : 13
زاخۆ : 14
هه‌ڵه‌بجه : 16
كه‌ركوك : 18
سۆران : 12
حاجی ئۆمه‌ران : 6
گه‌رمیان : 20