حکومەتی ھەرێم لەبارەی بڕینی پارەی ئاو‌و کارەبا کە (ھەژماری من) ڕونکردنەوە دەدات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ کەسولایەنێک بۆیان نییەو ناتوانن دەستکاریی بکەن، جگه له‌خۆت".
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌و تایبه‌ته به‌ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من، ده‌ڵێت:"ئەو هەژمارە بانکییەی وەک بەشێک لەهەژماری من دەیکەیتەوە تایبەتە بەخۆت، هیچ کەسولایەنێک بۆیان نییەو ناتوانن دەستکاریی بکەن".
ڕاشیگه‌یاندوه، "هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ده‌ست بۆ موچه‌كه‌ت ببیات‌و سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه‌كانى هه‌ژماره‌كه‌ت پێویسته سه‌ره‌تاى ڕه‌زامه‌ندى خۆتى له‌سه‌ربێت".
حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "لە(هەژماری من)دا پارەکانت هی خۆتن‌و بۆ ڕاکێشانیان هیچ بڕە پارەیەک نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابکێشیت هەروا دەمێنێتەوە، مانگانە بانکەکەت لەڕێگه‌ی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی، بڕی تەنها دوو هەزارو 500 دیناری عێراقی لەهەژمارەکەت وەردەگیرێت، کە هەرزانترین تێچوی بانکییە لەسەرتاسەری عێراقدا".