قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە نزیكەی 9 ملیۆن دۆلار دانراوە
  2024-03-25       432       

بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری عێراق قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تاکو ٣١/٣/٢٠٢٣ بە ( ٨ ملیار و ٧٣٣ ملیۆن دۆلار) دانراوە کە دەکاتە (١٢ ترلیۆن و ٦٤٨ ملیار دینار) گوایە (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ی ھی ساڵانی پێشووە!.

ئەو (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ـەی قەرزی ساڵانی پێشوو بەم جۆرە ڕوونکراوەتەوە: (١١١ ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دینار)ی کرێی گواستنەوەی عەمبارکردنی بەرھەمە نەوتیەکان بووە بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کارەبا! بۆ ساڵەکانی (٢٠١٥ -٢٠٢٢.

 (٥ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار)ی پارەی پێشەکی بووە وەریان گرتووە لە کڕیارانی نەوت.

 (٣٠٢ ملیار و ٥١٠ ملیۆن دینار)ی دراوە بە کۆمپانیای پیراڵ پترۆلیۆم لە بەرامبەر بەرھەمھێنانی غاز بۆ کارەبا.

(١ ملیار و ٤ ملیۆن دۆلار)یش دەبێت بیدەنەوە بە کۆمپانیای (KNOC) کۆری بۆ ساڵەکانی (٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ) لەبەرامبەر قەرەبوو کردنەوەی پاشەکشەی لە تەنازول کردن لە مافەکانی لە تێچووی دەرھێنانی نەوتی خاوو بەم جۆرەش پارەکەی دەدەنەوە:

ساڵی ٢٠٢٣ بڕی ١٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٤ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٦ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٧ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٨ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٩ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٣٠ بڕی ١٢٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×