هێزە ئەمنیەکانى ئێران ئەشکەنجەى هونەرمەند حەسەن کاکەیی دەدەن
  2024-03-25       276       

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی خوێندنی سروودی جەژنی نەورۆز هونەرمەند حەسەن کاکەیی لە شاری بۆکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە دەستگیرکراوە، دەشڵێن، شەوی شەممەى ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندەکە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە و دواتر ئازادیان کردووە.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی حەسەن کاکەیی هونەرمەندى دیاری ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەهۆی خوێندنی سروودی جەژنی نەورۆز هونەرمەند حەسەن کاکەیی لە شاری بۆکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئێرانەوە دەستگیرکراوە.

هەروەها دەشڵێن، شەوی شەممەى ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندەکە و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە و پاشان دەستگیریان کردووە.

باس لەوەشکراوە، دوێنێ هێزە ئەمنیەکانى ئێران لێ پرسینەوەیان لەگەڵ حەسەن کاکەیی تەمەن ٦٤ساڵ ئەنجامداوە و زۆر بەتوندیش ئەشکەنجەیان داوە، بەشێوەیەک تا ئێستا شوێنەواری ئەشکەنجەکان بە جەستەییەوە دیارە و پاش ئەوە ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم هونەرمەندە کوردە لە مەراسیمەکانى نەورۆز لە شارەکانی بۆکان و سەقز بەشداری کردووە و چەند گۆرانی و سروودێکی شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازانەی کوردیی وتوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×