كۆمسیۆن دوایین وادەی بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدەكان ئاشكراكرد
  2024-03-25       406       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 28ی 3ی 2024، دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان و ئەو كەسانەی بە سەربەخۆ دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كاندیدبن و وادەكەش درێژناكرێتەوە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا جەختی كردۆتەوە كە دوایین رۆژ بۆ وەرگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان و ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كاندیدبن رۆژی 28ی 3ی 2024ە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو وادەیە شیاوی درێژكردنەوە نییە ئەوەش پاڵپشت بە خشتەی كردەكانی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×