هەڤاڵ ئەبوبەكر: حكومەتی هەرێم بە دابەش نەكردنی موچە بۆمبێكی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێكەوە
  2024-03-25       240       

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دابەش نەکردنی موچە، بۆمبێکی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێکی کوردستانەوەو داوا لە حكومەت دەكات دەست بە دابەشكردنی موچە بكات.

ئاوێنە: د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"دەست بەدابەشکردنی موچە بکەن و هەمو هەوڵێک بۆ دابینکردنی بەشەکانی تری موچەو بوجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدەن."

پارێزگاری سلێمانی پێی وایە "ئەگەر دەسەڵاتدارانی عیراق؛ بۆمبێکی داراییان خستبێتە ناو کایەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا بە دابەش نەکردنی موچە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بۆمبێکی ئابوریی خستۆتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە"ئەگەر ماڵێک، پێشمەرگەیەک و مامۆستایەک سەرچاوەی ژیان و بژێوییان بن، ئێستا هەر یەکێکیان نا، هەردوکیان بێ داهات و بێ دەرەتانن، کایەی گشتیی و خزمەتی گشتیی و بازاڕ وەستاون."

جەختیشی كردۆتەوە "کات؛ چارەسەری ئەم بابەتە ناکات، كونی باکە لە شوێنێکی ترە، تا هەناسەیەک ماوە؛ ئەم کارەساتە؛ چارەسەر بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×