مامۆستا دارا سابیر: ئەمڕۆ بەشەق و زلە لێیاندام و دەستگیریانكردم و سوكایەتیان بە مامۆستا ئافرەتەكان دەكرد
  2024-03-25       654       

مامۆستا دارا سابیر، یەكێك لە بەشدارابونی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی رایگەیاند، "لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی سوكایەتی بە مامۆستا ئافرەتەكان كراو جنێویان پێدرا، من قسەم كرد پەلاماریان دام و لێیاندام.

ئاوێنە: مامۆستا دارا سابیر، یەكێك لە بەشدارابونی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی، بە پێگەی "درەو"ی وت"ئەمڕۆ بەشداریمان كرد لە خۆپیشاندانەكەی سلێمانی، داوای قوت و ژیانی خۆمان كردوە، بەبێ  ئەوەی تەوجیهی هیچ حزب و لایەنێكمان لە پشت بێت، روی خۆپیشاندانەكەمان بەرەو دەباشان بو."

وتیشی"ئەمڕۆ زۆر سوكایەتی بە مامۆستایان كرا تەنیا تاوانمان ئەوە بو ئاسایشەكان جنێو و سوكایەتی زۆریان بە مامۆستا ئافرەتەكان كرد، منیش پێم وتن خۆتان خۆشك و دایكتان هەیە چۆن لەروتان دێت جنێو بەو ئافرەتانە بدەن، بە شەش حەوت كەسەوە پەلاماریان دام و بە دەمانچەو شەق و زلە لێیان دام جلوبەرگیان دڕاندم."

مامۆستا دارا وتیشی"ئەمە كافیە بۆ ئەوەی رووی راستەقینەی ئەم حزبانەمان بۆ دەربكەوێت، ئەمانە بەس قسە دەكەن گوێ ناگرن، بە ئەفسەرەكەم وت ئێوە چل مامۆستاتان دەستگیركردوە و هێناوتانەتە ئاسایش بەر شەقتان داون و لێدان و سوكایەتیتان پێكردون، منداڵەكەی ئێوەش هەر لای یەكێكە لەو مامۆستایانە."

ئەوەشی خستەڕو"دوای ئازادكردنم دایكم تەلەفۆنی بۆ كردم وتی ئەگەر خۆپیشاندان ماوە مەیەرەوە بۆ ماڵەوە بچۆرەوە بۆ  ناو خۆپیشاندەران، من ئەمە بە خەڵات دەزانم نە ساردمان دەكاتەوە نە پەشیمان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×