میدیای رەسمی گۆڕان: حكومەتی هەرێم بەشی یەك موچەو نیو داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە
  2024-03-25       495       

بەپێی بەدواداچونێكی میدیای رەسمی گۆڕان، لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشی یەك موچەو نیو داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە جگە لەو پارەیەی كە لەبەغداوە هاتوەو دەشڵێت، ئەو پارەیەی داهاتی ناوخۆ هاوشێوەی موچەی مانگی شوبات بە بارمتە گیراوە.

ئاوێنە: بەپێی بەدواداچونێكی كەناڵی كەی ئێن ئێن، داهاتی ناوخۆی ئەو پێنج مانگی رابردو كە موچەی تێدا دابەش نەكراوە دەگاتە دو ترلیۆن دینار بە لێدەركردنی قەرزو خەرجی ناوخۆ و پارەی كارەباو ئەو پارەیەی كە كاش نییە،  پارەی موچەو نیوێك لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم دو هەفتەیە بەناوی كەمی ئەو پارەیەی بەغدا ناردویەتی موچەی مانگی شوبات دابەش ناكات و موچەو داهاتی ناوخۆی بە بارمتە گرتوە.

كەی ئێن ئێن هێمای بۆ ئەوە كردوە، داهاتی ناوخۆی ئەو پێنج مانگەی رابردو كە موچەی تێدا دابەش نەكراوە، بەشی یەك موچەو نیو دەكات كە لە ئێستادا لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدایە، كە هاوشێوەی موچەی مانگی دو بە بارمتەی گرتوە.

بەگوێرەی بەدواداچونەكەی كەی ئێن ئێن، لە ماوەی ساڵی رابردو و ئەمساڵدا لە كۆی 15 موچە، تەنیا 10 موچە دابەشكراوەو بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی دارایی، داهاتی ناوخۆ بەمشێوەیەیە: داهاتی ناوخۆ 350 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێك، 50 ملیار دینار داهاتی نەوتە بۆ هەر مانگێك، بەوشێوەیە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ لەو پێنج مانگەی كە موچەی تێدا دابەش نەكراوە، 2 ترلیۆن دینارە.

كەی ئێن ئێن هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەگەر لەو داهاتە ناوخۆییە لەسەدا 15یشی كاش نەبێت و 60 ملیار دیناریشی مانگانە بۆ خەرجی وەزارەت و پێداویستییەكان بڕوات و 50 ملیار دیناریشی بۆ پێدانەوەی قەرز، ئەوا لەو دو ترلیۆنە یەك ترلیۆن و 350 ملیار دەمێنێتەوە كە بەشی موچەو نیوێك دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×