به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای ھه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه دوور له یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2024، پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ھه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا له شاری هه‌ولێر باسی له دوایین پێشھاته سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق كرد و، ڕایگه‌یاند كه "به پلان و به‌رنامه و له ڕێگای دادگای فیدڕاڵی، بارودۆخێكی سه‌ختیان بۆ ھاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی كوردستان دروستكردووه".
پشتیوان سادق وتی: "له‌سه‌ر ھه‌موومان پێویسته دژی ئه‌م سته‌م و زوڵم و سیاسه‌تی برسیكردنه ڕابوه‌ستین".
له ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كاندا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی ھه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌موو ئه‌رك و كاره‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وان دوور له یاسا و ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵكردن نییه".
ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پشتیوان سادق باسی له‌وه كرد كه "گه‌لی كورد به سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی، نه له ڕابردوو و نه له ئێستا‌و نه له داھاتووش، ھیچ ھێز و بڕیارێكی سه‌پێندراوی دژ به مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان قبوڵ نه‌كردووه و قبووڵ ناكات".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای ھه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "ھه‌رێمی كوردستان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له رووی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و سیاسی و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ره‌وپێش ده‌چێت و داھاتووی كوردستان زۆر گه‌ش و ڕووناكه".