به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و سبه‌ینێش پله‌كانی گه‌رما نزیكه‌ی چوار پله به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان له كاته‌كانی ئێواره‌دا بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه رێژه‌ی دابارین له پاریزگای دهۆك زیاتر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌راورد له ناوچه‌كانی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی بارانی پچر پچر به تایبه‌تی له كاته‌كانی به‌یانی زودا، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 2-4 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆك : 16
كه‌ركوك : 20
هه‌ڵه‌بجه : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 15
حاجی ئۆمه‌ران : 6
گه‌رمیان : 22