رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا هه‌شت كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه له كاتی كۆڵبه‌ری له سنوری نه‌وسود به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنوری نه‌وسود ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردوه و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ر بریندار كراون.
ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره كه خه‌ڵكی شاره‌كانی داڵاهۆ، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و پاوه‌ن، محه‌مه‌د مه‌حمودی، محه‌ممه‌د یوسفی، ئیحسان نه‌زه‌ری، ئومێد شه‌مسی و یاسینه، بۆ هه‌نگاو ئاشكراكراون، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ناوه‌نده پزیشكیه‌كانی شاری پاوه گواستراونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستی یه‌ك كه‌س له‌وان ناجێگیره
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی سامان ڕۆسته‌می خه‌ڵكی جوانڕۆ و هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دوێنێ دو كۆڵبه‌ری دیكه هه‌ر له‌و سنوره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران برینداركراون كه تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.