وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی خۆی و لیست و ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كردوه و چاوه‌ڕوانی رۆژی هه‌ڵبژاردنن.
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، "ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه و له‌واده‌ی دیاریكراودا ناوی كاندیده‌كانمان له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆك لیستی بازنه‌كان له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ده‌ستنیشان ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆك بافڵ وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كه له بازنه‌كان ده‌كات.
وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت، "به‌پێی یاسا ره‌چاوی ده‌ستنیشانكردنی ژنان له لیسته‌كاندا كراوه‌و 30٪ ی كاندیده‌كانمان ژنن، كه‌به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شبون"، ده‌شڵێت، "خۆمان و ناوی كاندید و لیستمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یه‌و چاوه‌ڕ‌ێی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دوایین مۆڵه‌ت بو بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیدانی لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا 31ی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه.
بڕیاره 10ی (حوزه‌یران/10)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چێت و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1991وه سیستمی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته چوار بازنه، به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقیش ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ 100 كورسی كه‌مكراوه‌ته‌وه و كورسی پێكهاته‌كان نه‌ماون.