سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم زۆر گرنگ بوو؛ ده‌شڵێت: كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان.
گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێر به میدیای پارتی ڕایگه‌یاند، كات و ساتی په‌یام و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگ بوو و كاریگه‌ری ئه‌رێنی كرده سه‌ر گه‌شبینی خه‌ڵك و جووڵه‌ی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یامه‌كه و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو گونجاو بوو له خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵییه‌وه سیاسه‌تی دژایه‌تی به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌شێوه‌ی جیا جیا سزا ده‌درێت.