لە شەڕی دو بنەماڵەدا لە قەزای شێخان كەسێك كوژرا
  2024-03-30       240       

درەنگانی شەوی رابردو لە ئەنجامی دروستبونی شەڕەتەقە لەنێوان دو بنەماڵەدا لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک کەسایەتییەکی ناوچەکە کوژرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە ناوی عەونی سمکۆ ئاغا زێدکی، كەسایەتییەكی کۆمەڵایەتی ناوچەی شێخان و ھۆزی زێدک بوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە شەڕەكەدا برایەكی عەونی بەناوی جەوهەر سمكۆ لەگەڵ كوڕێكی عەونی برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×