وته‌بێژی یه‌كێتی: هیچ کاتێک هۆکار نەبووین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
  2024-04-03       178       

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، هیچ کاتێک یەکێتی هۆکار نەبووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند:" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا كرایه‌وه‌ و پابه‌ندی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپاتكرده‌وه‌، چونكه‌ پێمانوایه‌ دواخستنی پرۆسه‌كه‌ خزمه‌ت به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویستمان به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردن دێته‌دی".

وتیشی:" هه‌رگیز یه‌كێتی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه‌ و ته‌نها سكاڵایه‌كمان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕ‌ێوچوونی پرۆسه‌كه‌ و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵیش هه‌رچییه‌ك بووبێت رێزی لێده‌گرین، وه‌ك چۆن بۆ دیارییكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن رێزمان له‌مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم گرتووە".

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد،  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێزی له‌مه‌رسومه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوارجار مه‌رسومی بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردووه‌، به‌ڵام هیچ كاتێك یه‌كێتی نه‌بووه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م واده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پشتیوانیمان كردووه‌، چونكه‌ ده‌زانین دواخستنی هه‌ڵبژاردن كاره‌ساته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

راشیگەیاند، جگه‌ له‌پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان پێباش نییه‌، هاوكات هیچ لایه‌نێك به‌گه‌ره‌نتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌بێت دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ و بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌.

وتەبێژی یەکێتی دەڵێت:" به‌ڕ‌ێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌گشتی و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی نوێ بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات، وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتی به‌پێش مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ئه‌نجامێكیش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رابگه‌یه‌ندرێت رێزی لێده‌گرێن وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی ئێمه‌ نه‌بوو و رێزیشمان لێگرتووه‌ و نه‌بووینه‌تە كێشه‌ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم".

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×