ئاری هه‌رسین: وڵاتانی دراوسێ وه‌كو كۆیله‌ سه‌یری كورد ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌وڵه‌تمان نییه‌
  2024-04-03       225       


ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، كاتێك كه‌ باسی كورد ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌بیر بێت كه‌ كورد ده‌وڵه‌تی نییه‌ و "ده‌وڵه‌تانی دراوسێ وه‌كو برا بچوك و كۆیله‌ سه‌یری كورد ده‌كه‌ن"، ده‌شڵێت، "زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستكاری ده‌كرێت".

ئاری هه‌رسین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی پانێڵێكدا له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كوردستان، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كانی دادگای نافیدڕاڵی ناده‌ستوری به‌ موئمامه‌ره‌ ده‌زانین كه‌ دیزاینه‌كه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه‌ و ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناوچه‌كه‌ "ده‌كوڵێت له‌ دۆخی سیاسی" كاتێك كه‌ باسی كورد ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌بیر بێت كه‌ كورد ده‌وڵه‌تی نییه‌ و "ده‌وڵه‌تان وه‌كو برا بچوك و كۆیله‌ سه‌یری كورد ده‌كه‌ن و به‌ كورد ره‌وا نابینرێت كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا خاوه‌نی كیانی خۆی بێت".

ئاری هه‌رسین باسی له‌وه‌شكرد، "له‌دوای وه‌فاتی مامجەلال حەرەکاتی شۆڤێنی بەرامبەر کورد سێ بۆ چوار هێنده‌ زیاتربو، 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وتارێكیدا وتی خه‌ڵكی كوردستان موئامه‌ره‌یه‌ك له‌ رێگه‌یه‌ و ده‌بێت ئاگامان له‌ خۆمان بێت، ئه‌وه‌بو ساڵی 2014 به‌بێ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكات میزانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا".

له‌دوای پانێڵه‌كه‌ش له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وتی، "زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكاری ده‌كرێت و له‌ ئێستاوه‌ تیمی پڕۆفیشناڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌یه‌ له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان".
 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×