زانیاری لەبارەی ئەو تەرمەی لە شوقەیەكدا لە سلێمانی دۆزرایەوە
  2024-04-03       379       
وێنەی ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی كەسایەتییەكی عەشیرەتی هەركی لەنێو شوقەكەیدا لە گوندی ئەڵمانی سێ لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەوتەی خزمێكی نزیكی ناوبراو نیشتەجێی هەولێر بوە بەڵام ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هاتۆتە سلێمانی و هێشتاش نازانرێت روداوەكە خۆكوژی بوە یان كوژراوە.

ئاوێنە: ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە عەلی فەتحوڵا هەركی بوەو گولـلەیەك بەر سەری كەوتوە، بەڵام دو گوللـە لەنێو شوقەكەیدا لە گوندی ئەڵمانی سێ تەقێندراون.

شاخەوان هەركی، خوشكەزای ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی یەكێتی وتی"ئەمڕۆ من چەند جارێك تەلەفۆنم بۆ كرد، وەڵامی تەلەفۆنەكانی نەدەدایەوە، ئەوەش گومانی لا دروستكردم، دەرگاكانی شوقەكەشی داخرابو، بۆیە ئاسایش و پۆلیسمان ئاگاداركردەوە، دوای ئەوەی دەرگا شكێندرا سەیرمان كرد گوللـەیەك بەر سەری كەوتوەو دو گوللـە تەقێندراون. ئێمە ناتوانین بڵێین روداوەكە چۆن بوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دوای لێكۆڵینەوە بڕیاردەدەن كە ئەم كردەوەیە خۆكوژی بوە یان كوشتن بوە."

وتیشی، "كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەبوە، خەریكی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی بوین لەگەڵ كۆمەڵێك كەسایەتی، بەهۆی ئەو كێشە كۆمەڵایەتییەوە روی لە شاری سلێمانی كردبو، پێشتر لە ناحیەی رزگاری سەربە هەولێر نیشتەجێ بو. هاوسەرو منداڵی هەیە بەڵام ماوەی نزیكەی مانگێكە بەتەنیایەو خێزان و ماڵ و منداڵی گەڕاونەتەوە بۆ شاری هەولێر."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×