پێشه‌وا هه‌ورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی وایه كه سه‌رۆی حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی گرێ کوێرەکان بکاتەوە و هەرێمی کوردستان لەو تەنگەژە دروستکراوە دەرباز بکات كە تێی کەوتبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگری گەلی کوردستان، سەرۆکوەزیران توانی گرێ کوێرەکان بکاتەوەو هەرێمی کوردستان لەو تەنگەژە دروستکراوە دەرباز بکات كە تێی کەوتبوو.
پیشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت: "ئێستا کە ئاسۆ روون بۆتەوە، هیوادارین هیچ دوکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە".
وته‌كانی وته‌ێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و پێش جەژنی رەمەزان، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران به‌ماوه‌ی سێ رۆژ و بەگوێرەی پاره‌داركردنی بەغدا، دابەش دەکرێت.