2025-05-16   4898     
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌ڕێگه‌ى په‌یامێكى ده‌نگیه‌وه، ورده‌كاریى بڕیاره‌كانى قه‌ندیل له‌باره‌ى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كه‌كانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت:"هیچ كه‌س له‌په‌كه‌كه باسى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه".
ئاوێنە: زاگرۆس هیوا ڕایگه‌یاند، "بڕیاره‌كانى كۆنگره‌ى 12ى په‌كه‌كه، ناتوانین وه‌ك بڕیارى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى پێناسه بكه‌ین، باشتروایه ئه‌م بڕیارانه وه‌ك بڕیارى سه‌رده‌مێكى نوێ‌و سه‌رده‌مى ئاشتى‌و كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى پێناسه بكرێت".
وتیشى:"دانوستان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى هێشتا ده‌ستى پێنه‌كردوه، چونكه هه‌ردولا له‌سه‌ر ناوى پرۆسه‌كه هێشتا هاوڕا نین، توركیا هێشتا ده‌سته‌واژه‌ى تیرۆر بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌كارده‌هێنێت، ناكرێت له‌لایه‌كه‌وه باسى ئاشتى بكه‌یت‌و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه زمانێك به‌كاربهێنیت كه هه‌ست‌و ویژدانى ده‌رونى تاكى كورد بریندار ده‌كات".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌و بڕیاره‌ى په‌كه‌كه له‌كۆنگره‌ى 12ى خۆیدا داویه‌تى، وه‌ك كۆتاییهێنان به‌شێوازى خه‌باتى چه‌كداریى پێناسه كراوه، كه‌س باسى دانانى چه‌ك‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌كى نه‌كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا زه‌مینه‌ى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك بونى نییه‌و ڕۆژانه هێرش بۆسه‌ر پێگه‌كانى گه‌ریلا به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن توركیاوه".
وته‌بێژى كه‌جه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، "ته‌نانه‌ت تائێستا ماوه‌ى نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌و سوپاى توركیا له50 بۆ 100 مه‌تره، له‌دۆخێكى وه‌هادا چۆن ده‌كرێت‌و ده‌بێت باسى چه‌كدانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك بكرێت، له‌برى ئه‌وه، پێویسته باسى كشانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له‌خاكى باشورى كوردستان بكرێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا زاگرۆس جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌روه‌ها هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانى باشورى كوردستان به‌رله‌وه‌ى خۆیان بكه‌ن به‌قاره‌مانى پرۆسه‌ى ئاشتى، هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى ڕاستگۆیانه به‌شداریى پرۆسه‌كه ببن، به‌خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه، ده‌رفه‌تێكى گه‌وره بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى گوتارى سیاسیى باشورى كوردستان دروستبوه".
ئه‌وه‌شى وت:"پێویسته هێزه‌كانى باشور له‌برى ئه‌وه‌ى په‌یتا په‌یتا داواى دانان‌و ڕاده‌ستكردنى چه‌ك له‌په‌كه‌كه بكه‌ن، داوا له‌توركیا بكه‌ن ئۆجه‌لان ئازادبێت‌و گه‌لى كوردیش له‌باكور به‌مافه‌كانى خۆى بگات".