بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنمی عێراق ڕایگەیاند، گەنمی کۆگاکراو گەیشتووەتە ٣.٧ ملیۆن تۆن، ئەم بڕەش تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەشی خواست و بەکارهێنانی ناوخۆ دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان ٣.٥ بۆ ٤ ملیۆن تۆن بێت.
ئاوێنە: حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گەنمی عێراق، ڕایگەیاند، لە وەرزی داهاتوودا گەنمی پێویست بۆ ساڵی ٢٠٢٧ کۆدەکرێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان ٣.٥ بۆ ٤ ملیۆن تۆن بێت و ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی وەزارەتدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنمی کۆگاکراو گەیشتووەتە ٣.٧ ملیۆن تۆن، ئەم بڕەش بێگومان تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بەشی خواست و بەکارهێنانی ناوخۆ دەکات.
لە بارەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفرەوە وتی: لە ڕێگەی ٤٣ ئاشەوە ڕۆژانە سێ هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەم دەهێنرێت، کە ئەمەش لە ناوخۆدا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.