سودانی فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان دەکات رێگری لە تێوەگلانی عیراق بکەن لە جەنگ
  2026-03-02     

سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان دەکات رێگری لە هەر کارێک بکەن کە ئاسایشی وڵات تێکبدات، و جەخت دەکاتەوە کە رێگە نادەن عیراق تێوەبگلێت لە ململانێکانی ناوچەکە.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سودانی فەرمانی دا بە دەزگا ئەمنییەکان کە رووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە بیەوێت ئاسایش و سەقامگیریی وڵات تێکبدات، و رێگە بە هیچ لایەنێک نەدرێت عیراق پەلکێشی ناو ئەو ململانێیانە بکات کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن. 

ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە کە لەپاڵ پاراستنی مافی دەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، حکومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هێرش بکرێتە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە هەستیارەکان، و بڕیاری جەنگ و ئاشتی و جوڵەی سەربازیش تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانیدایە و رێگە نادەن خاکی عێراق بۆ هیچ ململانێیەکی دەرەکی بەکاربهێنرێت.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، مەترسییە ئابوورییەکانی بەردەوامی و فراوانبوونی جەنگەکە لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرا. بۆ ئەم مەبەستەش، هەریەک لە وەزیری نەوت (کە هاوکات بە وەکالەت وەزیری کارەبایە) و وەزیری بازرگانی بانگهێشت کران و راپۆرتێکی گشتگیریان لەسەر دۆخی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی، وزە و ئاسایشی خۆراک خستەڕوو، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی ئەم جەنگە لەسەر عێراق.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×