سەرچاوەیەکی حکوومی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە ئاشکرا دەکات
  2026-03-29     

سەرچاوەیەکی حکوومی، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦)، ئاشکرای کرد کە دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق لەم مانگەدا تەنها لەبەر هۆکاری کارگێڕی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەردەستبوونی نەختینەی داراییەوە نییە.

ئاوێنە: سەرچاوەکە بە (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: "دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاتبوونی پشووە درێژەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، کە دوای ئەوەش بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینەوە کە وڵاتی گرتەوە دەوامی فەرمی ڕاگیرا، هەروەها ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە خشتەی مووچە بەهۆی ڕاوەستانی دەوام بۆ چەند ڕۆژێکی یەک لە دوای یەک کاریگەرییان لەسەر دروست بوو، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنێکی کاتی لە پرۆسەی دەستپێکردن و خەرجکردنی مووچەدا."

سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕوونی کردەوە: "تەواوی تەرخانکراوە داراییەکان بەردەستن و حکوومەت ڕووبەڕووی هیچ کورتهێنانێک نەبووەتەوە لە دابینکردنی پارەی پێویست؛ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە، و لە چەند کاتژمێری کەمی داهاتوودا زۆربەی فەرمانبەرانی دەوڵەت مووچەکانیان وەردەگرن، بە جۆرێک کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بە زۆرترین کات خەرجکردنی سەرجەم مووچەکان کۆتایی دێت."

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن دواکەوتنی مووچە بەهۆی نەبوونی نەختینەی داراییەوە بێت دوورن لە ڕاستییەوە، حکوومەت کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ڕێکوپێکیی خەرجکردنی مووچە بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دواکەوتنانە لە داهاتوودا."

ئەم دواکەوتنە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکی فراوان لە نێوان فەرمانبەراندا دروست بووە، بەتایبەتی دوای زنجیرەیەک پشووی فەرمی و شەپۆلی بارانبارین کە دەوامی لە چەندین پارێزگا پەکخست، لە ژێر سایەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی قەیرانی نەختینە دەکەن، لایەنە حکوومییەکان پەلەیان کرد لە دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە باری دارایی سەقامگیرە و ئەوەی ڕوویداوە تەنها دواکەوتنێکی کارگێڕی کاتییە بەهۆی ڕاوەستانی دەوام بۆ چەند ڕۆژێکی یەک لە دوای یەک، نەک پەیوەندی بە کەمیی پارەوە هەبێت.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×