سودانی: عێراق دەیەوێت ببێتە ناوەندی بازرگانی و وزە؛ هاوبەشییەکی بێ پاشکۆیەتمان لەگەڵ ئەمریکا دەوێت
  2026-04-17     

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت، هەروەها پێداگری کرد لەسەر پێویستی گواستنەوەی پەیوەندییەکە لە قەیران بەڕێوەبردنەوە بۆ هاریکارییەکی درێژخایەن کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بونیاد نرابێت.

ئاوێنە: ​سودانی لە وتارێکدا کە گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: "عێراق هەوڵی پاشکۆیەتی نادات، بەڵکو بەدوای هاوبەشییەکدایە کە لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بێت"، هاوکات داوای لە واشنتن کرد "لە قۆناغی داهاتوودا هاریکارییە ئابووری و ئەمنییەکان بەهێزتر بکات".

​هەروەها وتیشی: "عێراق وەک پێشتر نەماوەتەوە و ببێتە گۆڕەپانی قەیرانەکان، بەڵکو بووەتە هاوبەشێکی ستراتیژی کە شایەنی گرنگیپێدانی زیاترە"، ئاماژەی بەوەشدا کە "هەڵکەوتە جوگرافییەکەی وای لێدەکات ببێتە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانی و وزە لە ناوچەکەدا".

​لەسەر ئاستی ناوخۆییش، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی حکومەت "بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزە کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی قۆرخ بکات و سەروەرییەکەی بەهێزتر بکات"، زیاتر وتیشی: "هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت قبوڵی فرەیی بڕیاری ئەمنی بکات لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا".

​ڕوونیشیکردەوە کە ئاڵەنگارییە ڕاستەقینەکە ئەوەیە چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت، لە هەمان کاتدا ڕەتیکردەوە "ڕێکارە ئەمنییە کاتییەکان ببنە جێگرەوەی هەمیشەیی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت".

​سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتەکەی "ڕووبەڕووی فشاری گەورەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بووەتەوە، بەڵام سەرکەوتوو بووە لە هێشتنەوەی عێراق لە دەرەوەی بازنەی ململانێکان، لە سایەی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەدا"، بەپێی وەسفەکەی خۆی.

​لە کۆتاییدا سودانی وتی: "عێراق توانای هەیە ڕۆڵێکی میحوەری بگێڕێت وەک ئەڵقەی پێکگەیاندن لە نێوان واشنتن و ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە".

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×