مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی ده‌كات به بۆنه‌وه‌ی متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌و ده‌ڵێت، هیوادارم وه‌رزێكی نوێ له هاوكاریی ستراتیژی نێوانمان ببینین.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، جه‌نابی عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە جەنابتان و گەلی عێراقی برا دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوەو ده‌ستكردن به ئه‌ركه‌كانی.
پزیشكیان وتوشیه‌تی، هیوادارم لە قۆناغی نوێداو بە پشتبەستن بە پەیوەندییە قوڵەکانی نێوان هەردو گەلمان، وەرزێکی نوێ لە هاوکاریی ستراتیژی ببینین.
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه كه "ئێران لە کاروانی گەشەپێدان و چەسپاندنی ئاسایش‌دا، بەردەوام لە پاڵ عێراق دەمێنێتەوە."