عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریدا نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا ناردوه‌و تێیدا جه‌ختی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵه‌نگارییانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌ن له بواری ئه‌منی و ئابورییدا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ چوارشەممە، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، به حه‌میدی شه‌تری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقدا ناردوه بۆ ئەحمەد شەرع، سه‌رۆكی سوریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زه‌یدی له نامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییه‌كانی نێوان هەردو وڵات بەشێوازێک کە ئاستی هەماهەنگی دوقۆڵی بەرزبکاتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو قەیران و ئاڵه‌نگارییانه‌ی لە بوارە ئەمنی و ئابورییەکاندا ناوچه‌كه بەخۆیه‌وه دەبینێت، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لەلای خۆیشییەوە، شەرع سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی زەیدی و حکومەتی عێراق کرد‌و جەختی لەسەر پابەندبونی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ عێراق بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵه‌نگارییه هاوبەشانەی کە بەهۆی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە سەریان هەڵداوە، هەروەها گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردو وڵات بە تایبەتی لە هەردو بواری ئەمنی و ئابوری‌دا خستە ڕو.