نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی، وه‌كو شه‌ڕی تیرۆر مه‌ترسیداره‌و ده‌شڵێت، دۆخی ئه‌منیی عێراق هێشتا ناسكه‌و له‌دوای دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌چنه سه‌ر دۆسیه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران.
ئاوێنه: نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاند، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك ناكه‌ن له بڕیاری كۆكركدنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تداو ئه‌و پرسه گرنگترین دۆسیه‌یه له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا.
وتیشی، به‌غدا به‌رێگه‌یه‌كی حه‌كیمانه دۆسیه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان چاره‌ه‌سرده‌كات و ئاشكراشیكرد، ئێران چه‌ند په‌یامێكی له به‌غداوه پێگه‌یشتون له‌باره‌ی پێویستی ده‌ستكردن به دانوستان له‌سه‌ر پرسه‌كانی سنور و سه‌روه‌ری و گروپه چه‌كداره‌كان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه دۆخی ئه‌منیی عێراق هێشتا ناسكه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت. وتیشی: ئاسایشی كه‌نداو له ئاسایشی عێراقه‌وه‌یه‌و ئاسایشی عێراقیش له ئاسایشی كه‌نداوه‌وه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوای كۆتاییهاتنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌چینه سه‌ر دۆسیه‌ی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان و دۆسیه‌ی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ توركیا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دۆسییه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه دۆسییه‌ی په‌كه‌كه و شه‌نگال.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق له‌گه‌ڵ ئێران نابێت له‌دژی ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ واشنتۆنیش نابێت له‌دژی تاران.
هه‌روه‌ها وتیشی، داوا ده‌كه‌م نێرده دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵی باشترین په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌ده‌ین.
نزار ئامێدی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، دۆسیه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متر نییه له دۆسیه‌ی تیرۆر. وتیشی، سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌كان پشتیوانی له دۆسیه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دۆسیه‌كه تا كۆتایی.