ئەنجومەنی باڵای دادوەری: دەستبەسەر بڕێکی دیکەی پارە و زێڕی پەیوەندیدار بە دۆسیەی گەندەڵییەوە گیرا
  2026-07-06     

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئەمڕۆ دوشەممە ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەستبەسەر 25 ملیار دیناری عێراقی نوێدا گیراوە.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکی دادگاکە، دادوەر ڕونکردنەوەیداوە کە جگە لەو بڕە پارەیە، دەستبەسەر یەک ملیۆن دۆلار‌و نزیکەی پێنج کیلۆگرام زێڕیشدا گیراوە کە سەرجەمیان لەناو بوتڵی ئاوی پلاستیکیدا لەماڵی تۆمەتبارەکە لەشاری تکریت حەشاردرابون.

ئەوەش هاتوە، "ئەم پرۆسەیە دوای بەدواداچونی ورد بۆ ئەو زەرەرو زیانە داراییانە هات کە بەهۆی پڕۆژەکانی ئەو تۆمەتبارەو هاوکارەکانیەوە بەفیڕۆدرابون". 

بەمەش کۆی گشتیی ئەو پارانەی تائێستا لەم دۆسیەیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە گەیشتوه‌تە 127 ملیار دینارو 24 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەدەستبەسەرداگرتنی چەندین خانوو، زەوی‌و ئۆتۆمبێل.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی جەختیکردوه‌تەوە، لێکۆڵینەوەکان‌و ڕاوەدونانى سەرجەم تۆمەتبارانی دیكه‌ى تێوەگلاو لەم گەندەڵییەدا بەردەوامدەبن تا تەواوبونی هەموو ڕێکارە یاساییەکان.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×