تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی ده‌ستگیركراو ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ ملیۆن دۆلاردا گیرا
  2026-07-06     

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركراو ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و 750 ملیۆن دیناری عێراقیدا گیرا.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای سەڵاحەدین یەکێک لە تۆمەتبارانی تۆڕی گەندەڵی سەر بە تۆمەتبار عەدنان جومەیلی-یان ده‌ستگیركردو دەستیشیانگرت بەسەر زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و زیاتر لە 750 ملیۆن دیناری عێراقیدا."

وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها دەستیش بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی سوک، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و گرێبەستی حکومیدا گیرا لەناو ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌دا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوای له‌ هاوڵاتیان كردوه‌ كه‌ دودڵ نەبن لە ئاگادارکردنەوەیان له‌ هەر حاڵەتێکی گەندەڵی، یان خراپ بەکارهێنانی پێگەی وەزیفی، یاخود دەستکەوتی نایاسایی کە لە ناوچەکانیان و فەرمانگەکانیان بەدی دەکەن و وتویه‌تی"ئه‌وه‌ش بزانن کە زانیاری و ئاگادارکردنەوەکانتان لەلایەن لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە بە نهێنی و ئه‌مانه‌تیی ته‌واوه‌وه‌ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت."

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×