نوری مالیکی: گەندەڵی لە کابینەکەی سودانیدا گەیشتووەتە ئاستی «فەرهود» و تەنها لە یەک کەیسدا کورت نابێتەوە
  2026-07-07     

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەیی بۆ دۆخی گەندەڵی لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی خستەڕوو. مالیکی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستی گەندەڵی لەم قۆناغەدا بە جۆرێک پەرەی سەندووە، کە بە تێڕوانینی ئەو ناوی «فەرهود» یان تاڵانیی لێ دەنرێت، نەک تەنها گەندەڵی بە مانای نەریتی.

ئاوێنە: ​مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران بەڵێنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دابوو، بەڵام واقیعەکە پێچەوانەی خواستی سەرەتایی بووە. ئەو بە ڕاشکاوی وتی: "گەندەڵی تەنها لە کەیسی عەدنان جومەیلی-دا کورت نابێتەوە؛ ئەو تەنها ئەو کەسەیە کە تا ئێستا ئاشکرا بووە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لەو جۆرە کەسانە لە کەرتە گرنگ و هەستیارەکاندا، بەتایبەت لە کەرتی کارەبا و بەندەرەکان و بوارەکانی دیکەدا بوونیان هەیە."

​سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، وێڕای داننان بەوەی کە گەندەڵی لە هەموو حکومەتەکانی پێشوودا بوونی هەبووە و دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەو دۆخەی ئێستا بە «تەقینەوەیەکی مەترسیداری گەندەڵی» وەسف دەکات.

​مالیکی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو شێوازەی گەندەڵی کە لەم قۆناغەدا ڕوویداوە، لە مێژووی حکومەتەکانی عێراقدا بێ وێنە و بێ پێشینەیە و پێویستی بە هەڵوێستەیەکی جددی هەیە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×