بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رێنماییه‌كی نوێ‌دا پێدانی پشكی دۆلاری به گه‌شتیاران به نرخی ره‌سمی كه‌مكرده‌وه.
ئاوێنه: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌پێی رێنماییه‌كی نوێ پشكی پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران و به‌نرخی ره‌سمی مانگانه ده‌كرێته 2 هه‌زار دۆلار له‌بری 3 هه‌زار دۆلار ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی، بەرزکردنەوەی کارایی دابەشکردنی سەرچاوەکان و گونجاندنی لەگەڵ باشترین په‌یڕه‌وه‌كانی بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا.
هەروەها وتوشیه‌تی "ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک چاکسازیی ڕێکخستندایە کە بانکی ناوەندی جێبەجێیان دەکات، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی گەیشتنی دراوی بیانی بە دەستی هەموان، بەشێوەیەک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیریی بازاڕی دراو و بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان".
بانکەکە جەختی کردوەتەوە کە "ئەم ڕێکارانە تەنیا رێكاری رێكخستنن، لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەهێزکردنی تواناکانی بانکەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییە ئابورییەکان بەشێوه‌یه‌كی كارا‌و به‌رده‌وام، هەروەها بۆ رۆیشتن شانبه‌شانی پێشکەوتنە جیهانییەکانی سیستمی پارەداندا؛ ئەمەش لە ڕێگەی هاندانی بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە وەک ئامرازێکی سەرەکی و پارێزراو بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی گەشتکردن بۆ دەرەوەی عێراق. ئەم هەنگاوە نەرمییکی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات، پرۆسەی گۆڕانکاری بەرەو ئابوریی دیجیتاڵی بەهێز دەکات و لەگەڵ پێوەرە بانکییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا دەگونجێت، بە شێوەیەک کە پاڵپشتیی متمانە بە کەرتی بانکی دەکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئابوریی وڵات دەكات."