عه‌دنان فه‌یحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا به میوانداریکردنی دەستەی وەبەرهێنانی بەسرەو ئاماده‌كردنی خشته‌یه‌كیش بۆ میوانداریکردنی دەستەکانی وەبەرهێنانی سەرجەم پارێزگاکان.
ئاوێنه: نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "لە کاتی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، عه‌دنان فه‌یحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مان بڕیاریدا به راسپاردنی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان بۆ میوانداریكردنی دەستەی وەبەرهێنانی بەسرەو ئاماده‌كردنی خشته‌یه‌كیش بۆ میوانداریکردنی دەستەکانی وەبەرهێنانی سەرجەم پارێزگاکان."
عه‌دنان فەیحان جەختی کردۆتەوە کە "پشتبەستن بەو سەرنج و تێبینییانەی کە پەرلەمانتار عەلا حەیدەری لە کاتی دانیشتنەکەدا خستونییه‌ته‌ڕو، گرنگە په‌رله‌مان ئاگاداری ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانە بێت کە لە کاری ئەو دەستانەدا دیاریدەکرێن، بەشێوەیەك کە ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان بەهێز بكات و ببێته مایه‌ی چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و مسۆگه‌ركردنی پاراستنی سامانی گشتی."
له‌كاتێكی پێشتر ئەمڕۆدا، په‌رله‌مانی عێراق دەنگی دا لەسەر لادانی حەیدەر مەکییە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لە پۆستەکەی.