وهزیری وزهی توركیا له بهغدا لهگهڵ ههریهكه له سهرۆك وهزیران و وهزیری نهوتی عێراق كۆبوهوه. وهزیری وزهی توركیاو وهزیری نهوتی عێراق هاوڕابون لهسهر بەردەوامیی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ههردو وڵات بۆ گواستنەوەی نەوت و زیادکردنی تواناکانی هەناردەکردن.
استقبل رئيس مجلس الوزراء، السيد علي فالح الزيدي، اليوم الخميس، وزير الطاقة والموارد الطبيعية في الجمهورية التركية، السيد ألب أرسلان بيرقدار، والوفد المرافق له.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهكهی، ئهمڕۆ پێنجشهممه، عهلی زهیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی له ئهلپ ئهرسهلان بهیرهقدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا و شاندی هاوڕێی کردوهو له كۆبونهوهی نێوانیاندا گفتوگۆ دەربارەی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاریی دولایەنەی نێوان هەردو وڵات کراوهو چەندین مەلەفی جێی بایەخی هاوبەش تاوتێکراون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردۆتەوە کە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا پشت بە رایهڵه مێژویی و جوگرافییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشە درێژخایەنەکان دەبەستن و ئاماژەی بەوەش کردوه كه هەردوو وڵات خاوەنی دەرفەتی فراوانن بۆ پەرەپێدانی هاریكاریی لە بوارە جیاجیاکاندا.
عهلی زهیدهی وتوشیهتی، حکومەت کار دەکات بۆ دامەزراندنی سندوقی عێراقی-تورکی، بە ئامانجی دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە عێراقدا، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووریی نێوان هەردو وڵات.
هەروەها سەرۆک وەزیران داوای لە کۆمپانیا تورکییەکان کردوه کە وەبەرهێنانەکانیان لە کەرتی کشتوکاڵیدا فراوانتر بکەن و جەختیشی كردۆتهوه کە عێراق خاوەنی دەرفەتی باشه لەم بوارەداو حکومەتیش بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پەرەپێدانی سامانی ئاژەڵ، گەشەپێدانی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەهێزکردنی تەواوکاری لە زنجیرەکانی بەرهەمهێناندا، جگە لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو و دابینکردنی سەرجەم ئاسانکارییە پێویستەکان بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی جۆری بۆی.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، لای خۆیشییەوە، وەزیری وزهی تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە زهیدی و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەدات، ئەمەش لە سۆنگەی ئەو پێگە گرنگهی کە عێراق لەسەر ئاستی ناوچەکەدا هەیەتی.
وەزیره توركییهكه ئاماژەی بەو گرنگییەدا کە ئەردۆغان بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی دەدات، بەهۆی ئەو بەها ئابووری و ستراتیژییەی کە بۆ ناوچەکە هەیەتی و جەختی لەسەر ئامادەیی تورکیا کردەوە بۆ چوونە ناو هاوبەشیی ستراتیژیی فراوان لەگەڵ عێراق لە کەرتە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت، غاز، وزەی کارەبا و بەستنەوەی ناوچهكه، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەهێز بکات و پاڵپشتی لە رهوتی گەشەپێدان لە هەردو وڵاتدا بکات.
وهزیری وزهی توركیا ههروهها لهگهڵ باسم محەمەد، وهزیری نهوتی عێراق كۆبوهتهوهو بهپێی راگهیهندراوێكی وهزارهتی نهوت ههردولا هاوڕابون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنامەی گواستنەوەی نەوت و زیادکردنی تواناکانی هەناردەکردن.
بهپێی راگهیهندراوهكه، له كۆبونهوهی نێوانیاندا تاوتێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردو وڵات لە بواری جێبەجێکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان لە کەرتەکانی نەوت، غاز و کەرتی بۆرییەکاندا كراوه جگە لە تاوتێکردنی بابەتی ڕێککەوتنامەی نێوان هەردو وڵات تایبەت بە بۆری گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ مەبەستی هەناردەکردن (کەرکوک - جیهان).
وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، هەردولا بیروڕایان گۆڕییەوە سەبارەت بە فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە بوارە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات".
بەگوێرەی راگهیهندراوهكه، هەردولا هاوڕابون لەسەر "گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستانەکان سەبارەت بەو بابەتانەی کە تایبەتن بە ڕێککەوتنامەی گواستنەوەی نەوت، زیادکردنی قەبارە و تواناکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری هەناردەکردنەوە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دیکە و ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژە وەبەرهێنان و ستراتیژییەکاندا لە کەرتی نەوتدا".