بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان نابن و په‌ره‌ش به توانا سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ستایشی به‌شداریی "ملیۆنی" عێراقییه‌كانی كردوه له رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له عه‌لی خامنه‌یی له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و وتوشیه‌تی، به‌وه سه‌لمانتان كه گه‌لی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵی مقاوه‌مه.
به‌ره‌ی مقاوه‌مه جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندن بە "ڕێبازی مقاوه‌مه‌وه" و وتوشیه‌تی"هێزەکانی به‌ره‌ی حەق وەک یەک جەستە وان" كه عه‌لی خامنه‌یی "به‌پێی چوارچێوە جیهادییەکان" نه‌خشه‌ی بۆ كێشاون.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه "چەکەکەمان، کە قۆڵی پیاوەکانمانی لە مەیدانەکاندا ڕازاندۆتەوە، هیچ ڕۆژێک بژاردەیەک نەبون بۆ سازشکردن، بەڵکو بیروباوەڕو به‌ڵێنێكن لەئەستۆماندا." وتوشیه‌تی "بەم چەکەوە هەنگاو دەنێین بۆ شکاندنی کۆت و زنجیرەکانی هەژمونگەرایی و ڕاگرتنی سەرکێشیی سەرەڕۆیان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، "ئێمە لەو سنورەدا ناوەستین کە پێی گەیشتوین، بەڵکو بە هەمو ئەو ئیراده و هێزەی كه هه‌مانه، کار دەکەین بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئەمنیمان لە ڕوی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە له‌گه‌ڵ بەرزکردنەوەی ئامادەباشی بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەی ئەو ئاڵنگاری و هەڕەشە پەرەسەندوانەی کە دوژمنی زایۆنی-ئەمریکی دروستیان ده‌كه‌ن."