وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌ر میكانیزمێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سزادراوانی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتی مسۆگه‌ر بكات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"بە پشتبەستن بە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دوێنێی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، وەزارەتی دارایی دوپاتی دەکاتەوە کە ڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەوە هەیە کە لە کەیسەکانی گەندەڵییەوە بەدەستهاتون، تەنیا سنوردارە بە لایەنە داراییەکان و گەڕاندنەوەی مافەکانی گه‌نجینه‌ی گشتی.
وتوشیه‌تی، وەزارەت پێی وایە هەر میکانیزمێک بۆ دانەوەی ئەو بڕە پارانەی كه‌وتۆته ئه‌ستۆی سزادراوان، دەبێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تەواوی مافەکانی گه‌نجینه‌ی گشتی مسۆگەر بکات و پێویستە میكانیزمه‌كه پابەندکارو شیاوی جێبەجێکردن بێت، بەجۆرێک کە سامانی گشتی و مافەکانی دەوڵەت بپارێزێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سەبارەت بە ڕێکارە دادوەرییەکان یان داواکارییەکانی لێخۆشبون کە پێشکەشی دادگاکان دەکرێن، ئه‌وه ته‌نیا لە تایبەتمەندی دەسەڵاتی دادوەرییە کە دەسەڵاتەکانی خۆی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان پیادە دەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق پەرۆشیی خۆی بۆ هه‌ماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە تایبه‌تمه‌نده‌كانی چاودێریدا دوپاتكردۆته‌وه "بەجۆرێک کە هەوڵەکانی پاراستنی سامانی گشتی بەپێی یاسا بەهێزتر بکات."