عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و حكومه‌تی عێراق له لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران دوپاتده‌كاته‌وه‌و داواش ده‌كات گه‌نده‌ڵكارانی گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دادگایی بكرێن.
ئاوێنه: عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا وتی"هیچ چاوپۆشی و لێخۆشبونێک نییە بۆ هەر کەسێک کە تاوانبارییەکەی بسەلمێنرێت له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ سامانی گشتی."
وتوشیه‌تی"دەستخۆشی لە ده‌سه‌ڵاتی دادوەری و حکومەت دەکەین و پشتگیری‌یان دەکەین لە ڕاوەدونان و لێپرسینەوەی گەندەڵکاران، پێگە و لایەنگرییان هەرچییەک بێت، جێبەجێکردنی یاسا بەسەر هەمواندا بێ جیاوازی بێت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "سەر بە لایەنێک بون یان هەبونی پێگە، نابێتە هۆکارێک بۆ ده‌ربازبون لە لێپرسینەوە کاتێک کە تاوانبارییەکە بە حوکمی یاسا سەلمێنرا."
وتوشیه‌تی"داواکاری خۆمان بۆ دادگایی‌کردنی ئاشکرای گەندەڵکارە گەورەکان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه."