سبەینێ عەلی زەیدی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت
  2026-07-12     

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەی دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.

ئاوێنە: ​عەبوودی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە لەم کاتە هەستیارەی ناوچەکەدا گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە و ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دەرەکییەکانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سەردانە بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا، بەتایبەت لە ڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە.

​تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکە:

- ​ئابووری و وزە: سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دامەزراوە دارایی و ئابوورییەکان دەبێت.

​- مۆدێلی نوێی پەیوەندی: گواستنەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات لە "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان" بەرەو "شەریکی ئابووریی درێژخایەن".

​- پڕۆژەی ستراتیژی: واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە سێکتەرەکانی نەوت و گاز، لەگەڵ ڕاگەیاندنی "سندوقی عێراقی-ئەمریکی بۆ گەشەپێدان و وزە".

- ​ئاسایشی وزە: هێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ عێراق بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە "گەرووی هورمز" وەک تەنها دەروازەی هەناردەکردن.

​وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، ئەم سەردانە جیاوازە لەوانەی پێش خۆی، چونکە چەقی سەرەکییەکەی ئابوورییە. سەبارەت بە لایەنی سیاسی و یاسایی، عەبوودی جەختیکردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر "رێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژی"دا نایەت و هەموو تێگەیشتنە نوێیەکان لەو چوارچێوەیەدا دەبن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ زامنکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیریی ناوخۆ.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×