مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن راده‌گه‌یه‌نێت و هۆشداریش ده‌دات "لە گۆڕینی داگیرکاریی سەربازی بۆ داگیرکارییەکی ئابوری کە مەترسیدارترە." جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ڕزگارکردنی ئابوریی عێراق لە هەژمونی ئەمریکا، یەکێکه لە گرنگترین بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانی هەر حکومەتێکی عێراقی و ده‌شڵێت: پێویسته هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه هەر شاندێکی حکومەت بەنیازی واژۆکردنی بێت، پێشتر بخرێتە بەردەم په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
ئاوێنه: مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لەكاتێكدا کە ماشێنی جەنگی زایۆنی-ئەمریکی بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دڕندانە و ڕشتنی خوێنی هەزاران ئیماندار و بێ‌تاوان لە عێراق، ئێران، لوبنان، یەمەن و فەلەستین، شاندێکی حکومەتی عێراق بەرەو واشنتۆن بەڕێدەکەوێت بۆ دیداری ئیدارەی ئەمریکا. ئێمە لە مقاوەمەی ئیسلامی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه راده‌گه‌یه‌نین کە هاوکاتە لەگەڵ کوڵانی دڵی ئیمانداران و ئازادیخوازانی جیهان لە خەم و پەژارەدا بەرامبەر بە بەردەوامی ئەو تاوانە قێزەونانە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "پشتگیریکردنمان لە حکومەت لە ڕاوەدوڕانی گەندەڵکاراندا بەواتای پێدانی دەسەڵاتی ڕەها نییە لە سەرجەم سیاسه‌تەکانی تریداو پاساویش نییە بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژانەی کە داهاتوی نەوەکان ده‌خه‌نه گره‌وی ئەو کۆمپانیایانەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بەرژەوەندییەکانی داگیرکەرەوە، لە کاتێکدا سەلمێنراوە کە ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانە هاوبەشیی ڕەسەنیان لەگەڵ رژێمی زایۆنی دوژمن‌دا هەیە، ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی شكۆی نیشتمانیدا یەکناگرێتەوە و پێچەوانەی وەفادارییە بۆ قوربانیدانی شەهیدان."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بەردەوامیی بونی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بەواتای داگیرکاری دێت و پێویستە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت بێت کە بە شێوازی جۆراوجۆر کار بۆ کۆتاییپێهێنانیان بکات بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی کە ڕاگەیەندراوه."
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق وتوشیه‌تی"ئێمە دژی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئیمزاكردنی گرێبەستین لەگەڵ هەر دەوڵەتێک کە دوژمنایەتی گەلی به‌رگریكارمان بکات یان کار بۆ زەوتکردنی بڕیاری سیاسی و پێشێلکردنی سەروەری بکات، لە هەمان کاتدا هەر قۆرخکاری یان هەژمونێکی ئابورییانه‌ی سەرچاوە و سامانی عێراق ڕەتدەکەینەوە و هۆشداری دەدەین لە گۆڕینی داگیرکاری سەربازی بۆ داگیرکارییەکی ئابوری کە مەترسیدارترە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ڕزگارکردنی ئابوریی عێراق لە هەژمونی ئەمریکا، کە کۆنترۆڵی خۆی بەسەر دارایی و سامانی عێراقدا سەپاندوە، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ندێك جار پاره‌كانی سنواردار ده‌كات و هه‌ندێك جارێکی تریش بڕێکی زۆر کەمی لێ ئازاد دەکات، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانی هەر حکومەتێکی عێراقی دادەنرێت."
وتوشیه‌تی"نابێت ئامانج لە بەدەستهێنانی قبوڵکردنی نێودەوڵەتی، بگۆڕێت بۆ سازشکردن یان خۆچەماندنەوە بۆ دەوڵەتانی خۆبەگەورەزان و دواتر وەک سەرکەوتنی حکومەت ناو ببرێت."
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ئاساییەکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا خیانەتێکی گەورەیە، چ لەژێر چەتری ڕێککەوتننامەکانی ئیبراهیمیدا بێت یان لەژێر هەر ناوێکی تردا."
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "پێویستە هەر پەیماننامە یان ڕێککەوتننامەیەک کە هەر شاندێکی حکومەت بەنیازی واژۆکردنی بێت، بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی پەسەندکردنی، بەدور لە فێڵی یاسایی لە ڕێگەی گۆڕینی ناوەکانەوە، وەک بەکارهێنانی ناوی "یادداشتی لێکگەیشتن" یان "چوارچێوەی هاریکاری"، بە مەبەستی ڕزگاربون لە کەوتنە ژێر چاودێری پەرلەمانەوە."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی"هۆشداری دەدەینە هەر کۆمپانیایەکی قۆرخکار کە هەوڵی قۆستنەوەی سامانەکانی عێراق یان دەستدرێژیکردنە سەر مافەکانی گەلەکەی بدات و جەخت دەکەینەوە کە بژاردەی بەرگریکردن لە نیشتمان و بەرژەوەندییە شەرعییەکانی بە بەهێزی دەمێنێتەوە و گەلەکەمان درک بەوە دەکات کە هێزی هەڵوێستی نیشتمانی باڵاترە لە هەمو گرێبەستەکانی ناچارکردن و سەروەری عێراقیش کاڵایەک نییە بۆ دانوستان و ئیرادەی ئازادیخوازان ناکڕدرێت و بە بارمتە ناگیرێت و مافەکانی گەلیش ناپارێزرێن بە هەڵوێستی نەگۆڕ و ئیرادەی راساو نه‌بێت."